یاسای جێبەجێکردن (قانون التنفیذ)
له‌م کۆرسە‌دا باس له یاساى جێبه‌جێكردن و فه‌رمانگه و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى جێبه‌جێكردن و گرنگى بوونیان دەکرێت.ئه‌و حوكمانه‌ى كه شیاوی جێبه‌جێكردن له‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیانه و مه‌رجه‌كانیان، هه‌روه‌ها ئه‌و نوسراوانەش كه شیاوى جێبه‌جێكردنن له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى جێبه‌جێكردن به بێ گه‌رانه‌وه بۆ دادگاكان و ئه‌و مه‌رجانه‌ى كه پێویسته تیایاندا هه‌بن، له‌م کۆرسه‌دا باس ده‌كرێن. باس له چۆنیه‌تى وه‌رگرتنى مافى خاوەنقەرز له قەرزدار ده‌كرێت به شێوه‌یه‌ك كه ده‌ستدرێژى نه‌كرێته سه‌ر مافه‌كانى تر‌ى قەزدار به له‌به‌رچاو گرتنى اعتباراتى انسانى و كۆمه‌لایه‌تى و ئابورى، بە پێی رێکارە یاساییەکان. لەم کۆرسە‌دا و بۆ باشتر تێگەیشتنی قوتابیان و بەستنەوەی کۆرسەکە بە لایەنی پراکتیکی، سوود لە دۆسیە و بەلگەنامەکانی راستەقینەی بەکارهێنراو لە لایان جێبەجێکارانی دادی و کەیسە دادگاکان وەردەگیرێت و دەخرێنەڕوو.