Cultural Studies - لێکۆلینەوەی کولتووری
ناوی کۆرس، کۆمەڵناسی کولتوورە. ئەمە بوارێکە لە زانستی کۆمەلناسی کە لێکۆلینەوە لە پەیوەندی نێوان کولتوور و کۆمەلگە دەکات و سرووشتێکی تییۆریکی هەیە. ئەم کۆرسە خزمەت بەوە دەکات کە چۆن ئێمە زیاتر لە بابەتە کولتوورییەکان نزیک ببینەوە و بتوانین لێکدانەوەی ڕەخنەییمان هەبێت پەیوەست بە زانینی بنەماکانی بنەرەتی هزری و بیرمەندەکانی ئەم بوارە.
ئاکامەکانی فێربوونی کۆرسەکە:
1- پەیوەندی نێوان کولتوور و کۆمەلگە.
2- ناسینی ڕەهەندە جیاوازەکان
3- ناسینی بیرمەندانی جۆراوجۆر
4- دروستکردنی هزرێکی ڕەخنەیی
5- شیکاری کۆمەڵناسانە بۆ بابەتەکانی کولتووری
6- هزری رەخنەیی و سەربەخۆ
ئەم کۆرسە رێچکەیەکە بۆ ئەوەی قوتابی سەرەرای وەرگرتنی بنەمای زانستی لە توانایدا هەبێت کە بتوانێت وەک توێژەرەکی ڕەخنەیی لە بواری کۆمەڵناسی کولتوور بنووسێت و ببتە خاوەن بیرۆکەکانی خۆی.
Teacher: Kamaran Aziz Abdulla