Modern social Theory: from Action to Structure - تیۆری مۆدێرنی کۆمەڵناسی
ناوی کۆرس، تیوری مۆدێرنی
کۆمەڵناسییە. ئەمە بوارێکە لە زانستی کۆمەلناسی کە
لێکۆلینەوە لە پەیوەندی نێوان تیۆرە مۆدێرنەکان و کۆمەلگە دەکات و سرووشتێکی
تییۆریکی هەیە. ئەم کۆرسە خزمەت بەوە دەکات کە چۆن ئێمە زیاتر لە بابەتە تیورییەکان
نزیک ببینەوە و بتوانین لێکدانەوەی ڕەخنەییمان هەبێت پەیوەست بە زانینی بنەماکانی
بنەرەتی هزری و بیرمەندەکانی ئەم بوارە.
ئاکامەکانی فێربوونی کۆرسەکە:
1- پەیوەندی نێوان تیۆر و کۆمەلگە.
2- ناسینی ڕەهەندە جیاوازەکان
3- ناسینی بیرمەندانی جۆراوجۆر
4- دروستکردنی هزرێکی ڕەخنەیی
5- شیکاری کۆمەڵناسانە بۆ بابەتەکانی کۆمەلناسانە
6- هزری رەخنەیی و سەربەخۆ
ئەم کۆرسە رێچکەیەکە بۆ ئەوەی قوتابی سەرەرای وەرگرتنی بنەمای زانستی لە توانایدا هەبێت کە بتوانێت وەک توێژەرەکی ڕەخنەیی لە بواری کۆمەڵناسی بنووسێت و ببتە خاوەن بیرۆکەکانی خۆی.